Drug-Food Interactions

Drug-Food Interactions

Drug-Food Interactions

چالاکی کڵەبی زانست و ئایتی ....

کارلێکی دەرمانەکان لەگەڵ خۆراکدا

Drugs with food (drug-food interactions)
کارلێکی نێوان دەرمان و خۆراک ڕودەدات کاتێک خواردن و خواردنەوە ببێتە هۆی هەڵنەمژینی دەرمان یان کەمکردنەوە و دواخستنی هەڵمژینی دەرمان کە ئەبێتە هۆی زیادبوونی زیانەکانی دەرمانەکە یان ڕێگرە لە کارکردنی دەرمانەکە.
هەموو دەرمانەکان بە خواردن کاریان تێناکرێت بەڵام روودەدات لە هەردوو جۆرە دەرمانەکانی OTC و prescription.
چەند نمونەیەکی باوی کارلێکی نێوان دەرمان و خۆراک هەیە بۆ نمونە لە نێوان کالسیۆم وکۆمەڵێک دەرمانی دژە بەکتریا لەوانە
(Tetracycline, Doxycycline, Ciprofloxacin)
وەرگرتنی ئەم دەرمانانە لەگەڵ خواردن یان خواردنەوەی پڕ کالسیۆم وەک شیر یان ماست، دەبێتە هۆی دروست بوونی مادەیەکی نەتواوە لە نێوان کالسیۆم و دەرمانەکە کە ڕێگرە لە هەلمژینی دەرمان لە ڕیخۆڵەدا، بەمەش دەرمانەکە ناچالاک دەبێت و ناتوانێت ئیشی خۆی بکات.
سندی یان شەربەتی سندی کاردەکاتە سەر کۆمەڵێک دەرمان لەوانە دەرمانی دابەزاندنی پەستانی خوێن و دەرمانی دابەزاندنی چەوری وەکو
(Atorvastatin, Rosuvastatin).
لە سندی مادەی (furanocoumarin) هەیە دەبێتە هۆی ناچالاک کردنی ئەو کە ئەنزیمانەی کە دەرمانەکە metabolismئەکەن لە جگەردا، بەمەش چالاکی دەرمانەکە زیاد دەکات (potency) ئەگەری دروست بوونی کاریگەری لاوەکی دەرمانەکە زیاتر دەکات.
هەروەها خواردنەوەی کهول لەکاتی بەکارهێنانی دەرمانی ئازار شکێن کە پاراسیتامۆلی تیابێ زیانی زۆر بە جگەر دەگەیەنێت، چونکە هەردووکیان بە یەک جۆر ئەنزیمmetabolism یان بەسەردا دێت ئەمەش وا ئەکات مادە ژەهراویەکان کۆببنەوە لە جگەردا و نەتوانێت دەربکرێتە دەرەوەی لەش.
بۆیە پێویستە ماوەی نێوان خواردنەکە و دەرمانەکە 1-2 کاتژمێر بێت تا کاریگەری لەسەر دەرمانەکە دروست نەکات.